نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان تووشی مرداربوونەوەی بە کۆمەڵ بوون

شەیری بکە لە:
نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان تووشی مرداربوونەوەی بە کۆمەڵ بوون

نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان - وێنە: Anadolu Agency

ئاڤا نیوز


باڵندەی نەورەس کە شوێنی ژیانیان دەریاچەی دووکانە تووشی مرداربوونەوەی بە کۆمەڵ بوونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریان مرداربوونەوە.

 

لێدوانی فەرمی: وەهاب ئەحمەد، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد - دووکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان تووشی مرداربوونەوەی بە کۆمەڵ هاتوون و ئەو نەورەسانەی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون زیاتریان لە "کەندی مەمەنداوا"ـن و نەورەسەکانی ئەوێ زیاتر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە چوار ساڵە باڵندەی نەورەس لە دەریاچەی دووکان دەژین و دیارترین شوێنیان گردی دووگرتکانە لە دەریاچەی دووکان.

 

ئەمەش بزانە: باڵندەی نەورەس ماوەی 5 بۆ 15 ساڵ دەژی لە مانگی پێنج و شەش بێچوو هەڵدەهێنن و خواردنیان زیندەوەرە ئاوییەکان و ماسی بچووکە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ