سوپای ئیسرائیل تەقە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل تەقە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

کۆنگرەی رۆژنامەوانیی فیلیپ لازارینی - وێنە: Getty

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل تەقە لە بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی قودس دەکات و بەهۆیەوە بارەگاکە دادەخرێت.

 

لێدوانی فەرمی: فیلیپ لازارینی، کۆمیسیاری گشتیی بووژانەوە و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNWRA) ڕایگەیاند: "ئەمە پێشڤەچوونێکی خراپە، جارێکی دیکە گیانی ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەترسیدا بوو، بارەگاکە تا کاتی بەدەستهێنانەوەی ئاسایشێکی شایستە دادەخرێت".

 

زانیاریی زیاتر: لە دوو مانگی ڕابردوودا ئیسرائیلییەکان چەندینجار خۆپیشاندانیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام داوە، خۆپیشاندەران گێچەڵیان بە ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، ترساندوویانن و تەنانەت بە چەک هەڕەشەیان لێ کردوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایەمین خۆپیشاندا ئیسرائیلییەکان درووشمی 'نەتەوە یەکگرتووەکان بسووتێنن'ـیان بەرز کردووەتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی ڕێکخراوەکە یارمەتیی مرۆیی دەگەیێنێتە کەرتی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ