بەڕێوەبەری گەشەسەندن و بازرگانیی نێودەوڵەتی لە ئەبوزەبی: کوردستان بۆ ئێمە گرنگە

شەیری بکە لە:

ڕاشد ئەلتەنیجی، بەڕێوەبەری گەشەسەندن و بازرگانیە نێودەوڵەتیەکان لەئەبوزەبی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری گەشەسەندن و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەبوزەبی دەڵێت، کوردستان و عێراق و ناوچەکەش بۆ ئەوان گرنگن.


لێدوانی فەرمی: ڕاشد ئەلتەنیجی، بەڕێوەبەری گەشەسەندن و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەبوزەبی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئیمارات ئامادەیە بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان نەک تەنها لەگەڵ ناوچەکە بەڵکو لەگەڵ تەواوی جیهان هەم وەبەرهێنەری خۆمان دەنێرین هەم وەردەگرین. 


زانیاریی زیاتر:"ئێمە زۆر لامان گرنگە هەڵسەنگاندن بۆ توانا شاراوەکانی وڵاتان لە وەبەرهێناندا بکەین، لە ناویاندا عێراق و بەتایبەتتر هەرێمی کوردستان. لێمان كۆڵیوەتەوە هەلی زۆر باش هەیە، بۆیە ئێمە لەم دواییانەدا دەستمان کرد بە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەسەندن بۆ تورکیا و ئەوروپا لە عێراقەوە بەرەو ئەوروپا". 

ڕاشد ئەلتەنیجی ئەمەی گوت.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕاشد ئەلتەنیجی ئاماژەی بەوە داوە "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنانەت کۆمپانیا کوردستانییەکانیش هەر داواکارییەکیان هەبێت ئێمە ئامادەی پشتیوانی و گفتوگۆین و بە هاوکاریی لایانە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کەناڵی پەیوەندییان بۆ دەکەینەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: