پێشەوا هەورامانی: پارەی بەغدا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەكرێت

شەیری بکە لە:
پێشەوا هەورامانی: پارەی بەغدا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەكرێت

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان کە لە بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) هەژمار دەکەنەوە، مووچەکانیان لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا TBI  بەشدارە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەمەش بژاردەی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان، چونکە یەکێکە لە باشترین و گەورەترین بانکەکانی عێراق و لە هەرێمی کوردستان کار دەکات.


زانیاریی زیاتر: هاتنی پارە بۆ مووچەخۆران لە ڕێگەی لقی بانکی ناوەندییەوە لە هەولێر دەبێت، TBI دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مووچەیان لە چوارچێوە و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییدا دەبێت.


بۆچی گرنگە: لە پڕۆژەی 'هەژماری من'ـدا فەرمانبەر دەتوانێت 100%ی مووچەکەی لە ئامێری ATM  ڕابکێشێت، خاوەنی هەژمارەکان فەرمانبەرانن و حکومەت ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک پارەیان لێ دەربهێنێت، جگە لەوەی لە هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بیمە کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ