داوای تەرخانكردنی پارە بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای تەرخانكردنی پارە بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەکرێت

گرافیكی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


 وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێكی ئاراستەی بەغدا کردووە، بۆ تەرخانكردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.


لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوای تەرخانكردنی ملیارێك و 189 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ شایستەی دارایی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان كراوە."


زانیاریی زیاتر: هەروەها لەگەڵ نووسراوەكەدا لیستی ناوی ئەو وانەبێژانە كە 23 لیستە بۆ مووچەی مانگەكانی دوو، سێ و چواری ساڵی 2024، بە تەواوی وردەكاریی نێردراوە.


بۆچی گرنگە:  ژماری وانەبێژانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان، هەزار و 982 وانەبێژە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: