لاهوور شێخ جەنگی: یەكێتی خەڵکی چەواشە کردووە و لە ژێرەوە لەگەڵ دواخستی هەڵبژاردنە

شەیری بکە لە:
لاهوور شێخ جەنگی: یەكێتی خەڵکی چەواشە کردووە و لە ژێرەوە لەگەڵ دواخستی هەڵبژاردنە

ئاڤا نیوز 

 

لاهوور شێخ جەنگی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی ژێربەژێر لەسەر دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕێک کەوتووە، "بەمەش خەڵکی چەواشە کردووە".

 

وێنە گەورەکە: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ناڕەزایی لەسەر ڕاگرتنی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە، لاهوور شێخ جەنگیش دەڵێت، یەکێتیی ڕێککەوتنی لەسەر دواخستنی پڕۆسەکە کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی ژێربەژێر ڕێککەوتنی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن کردووە، یان ئەوەتا کاک بافڵ ئاگای لێ نییە کە عەیبەیەکی گەورەیە یان ئاگای لێیەتی و خەڵک چەواشە دەکەن."

 

زانیاریی زیاتر: قورسە جارێکی دیکە ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆن درێژ بکرێتەوە بەمەش پڕۆسەکە دوادەکەوێت، بەبێ پارتی و یەکێتیی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ناکرێت. لاهوور شێخ جەنگی وای گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ