بەغدا بۆ واشنتن: یاسادانان پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و دەبێت فەرهەنگی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێت

شەیری بکە لە:
بەغدا بۆ واشنتن: یاسادانان پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و دەبێت فەرهەنگی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێت

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەزرا زیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا لەگەڵ عەزرا زیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاسایشی شارستانی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێشکەوتنی دیموکراسیی عێراق کراوە، بەراورد بە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق کە خەڵکەکەی بەدەست پێشێلکاری بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤەوە گیرۆدەبوون.

 

لێدوانی فەرمی:  فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: "یاسادانان پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و دەبێت فەرهەنگی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێت".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەزرا زیا ستایشی هەنگاوەکانی عێراقی کرد کە "ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بە دیموکراسی و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤەوەیە".

 

ئەمەش بزانە: هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە هاوبەشیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق بنەمای بنیاتنانی دامەزراوەیی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.

شەیری بکە لە: