ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی بەشداریکردنی بانکی (TBI)ـە لە چوارچێوەی (هەژماری من)

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی بەشداریکردنی بانکی (TBI)ـە لە چوارچێوەی (هەژماری من)

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لە بەشداریکردنی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی (هەژماری من) دەکات.


وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووە، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكانی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیران بریتی بوو لە خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی مووچە و  ئەرك و پابەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر و چەند پرسێكی دیكە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانی لە بەشداریکردنی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی (هەژماری من) دەکات.


زانیاریی زیاتر: سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە " هەرچی ئەرک و پابەندییە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێی کراون و پێویستە حکومەتی فیدراڵیش، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و چیتر هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی، نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچە".


گۆشەیەكی دیكە: لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كرا، سەرۆكوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوەدا " هەوڵ دەدەین بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ، ئەو بازاڕە مێژوویی و شوێنەوارییە نۆژەن بکرێتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: