ئۆکراینا ڕێگە بە بەندکراوەکان دەدات بچنە بەرەکانی شەڕی دژ بە ڕووسیا

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا ڕێگە بە بەندکراوەکان دەدات بچنە بەرەکانی شەڕی دژ بە ڕووسیا

پەرلەمانی ئۆکراینا - وێنە: REUTERS

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی ئۆکراینا دەنگ لە سەر پرۆژە یاسایەک دەدات، بە هۆیەوە بەشێک لە بەندکراوەکانی ئەو وڵاتە دەتوانن لە ڕیزەکانی سوپادا خزمەت بکەن و لە بەرەکانی شەڕدا بەشدار بن.

 


لێدوانی فەرمی: ئۆلێنا شولیاک، ئەندامی پەرلەمانی ئۆکراینا، ڕایگەیاند "پەرلەمان بە 'بەڵێ' دەنگی لەسەر گوێزانەوەی ئارەزوومەندانەی بەندکراوەکان داوە، ڕەشنووسی یاساکە ڕێگە دەدات ژمارەیەکی دیاریکراو لە بەندکراوەکان کە دەیانەوێت بەرگریی لە وڵاتەکەیان بکەن بچنە ناو هێزەکانی بەرگرییەوە".

 

زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسا پەسەندکراوەکە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، پێویستە سەرۆکی وڵات واژۆی لەسەر بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕووسیا بەرنامەیەکی هاوشێوەی هەیە و بەشێک لە بەندکراوەکانی ناردووەتە بەرەکانی شەڕ دژی ئۆکراینا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: