شاخەوان عەبدوڵا: بە بێ كۆتاكان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵەیەكی گەورەیە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵا: بە بێ كۆتاكان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵەیەكی گەورەیە

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناكرێت هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەبێ پێكهاتەكان بکرێت، دەشڵێت بەم زووانە كێشەكان چارەسەر دەبن.

 

وێنە گەورەكە: هەرچەندە بڕیاربوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10 ی حوەزەیرانی ئەمساڵ بكرێت، بەڵام بەهۆی تێبینییەكانی پارتی لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی ڕەنگە هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک دوابخرێت، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش بەشێک لە ئامادەكارییەكانی ڕاگرتووە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لێكتێگەیشتنێكی زۆر باش هەیە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا، بەم زووانە كێشەكان چارەسەر دەبن، دەبێت هەڵبژاردنێک بۆ پەرلەمانی كوردستان بکرێت كە هەموو لایەنەكان تێیدا بەشداربن و مافی پێكهاتەكانیش نەخورێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: