ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگێکدا ملیارێک دۆلاری تێپەراند

شەیری بکە لە:
ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگێکدا ملیارێک دۆلاری تێپەراند

ئاڵای عێراق و تورکیا - گرافیک: ئاڤا نیوز


ئاڤا نیوز


ئاستی گەشەی هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق، لەگەڵ گەشەسەندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات، لە ماوەی مانگێکدا ملیارێک دۆلاری تێپەڕاند.

 

وێنە گەورەکە: پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق  پیشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا لە 22ـی مانگی ڕابردوودا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بوو.

 

پێدراوە ڕاستەکان: دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەیە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا زۆرترین کەلوپەل و بەرهەمیان هاوردەکردووە، دوای ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئەمریکا.

 

زانیاریی زیاتر: مانگی ڕابردوو تورکیا بە بەهای  22 ملیار و 571 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی هەناردەکردووە، لەم ژمارەیە، یەک ملیار و 189 ملیۆن دۆلاری عێراق بووە کە بەشی زۆری بۆ  خۆراک و بەرووبوومی پزیشکی و کشتوکاڵ بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق لە ماوەی ساڵی 2023ـدا، 13 ملیار دۆلار  بووە.

 
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ماوەی یەک ساڵدا، قەبارەی هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ عێراق 12 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە، بەهای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کەرەستە لە عێراقەوە بۆ تورکیا نێردراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: