حکومەت لە هەولێر و زاخۆ چەند ڕێکارێک بۆ پاراستنی بازاڕەکان دەگرێتەبەر

شەیری بکە لە:
ئامێری ئاگرکوژێنەرەوەی لە بازاڕەکان بڵاوکراونەتەوە

ئامێری ئاگرکوژێنەرەوەی لە بازاڕەکان بڵاوکراونەتەوە


ئاڤا نیوز 

 

وەک ڕێکارێک بۆ پاراستنی بازاڕەکان لە ئاگرکەوتنەوە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە، لە هەولێر هەڵمەتێکی فراوان بۆ یەکخستنەوەی بازاڕەکان دەستی پێ کردووە و لە زاخۆش بڕیاردرا هەڵواسینی پەردە لە دووکانەکان قەدەغە بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەڵمەتێکی فراوانی یەکخستنەوەی بازاڕ و لادانی کەپر و زێدەڕەییەکان و هوشیارکردنەوەی خەڵک لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەستی پێ کردووە.

 

بۆچی گرنگە: جگە لە یەکخستنی بازاڕ، هەڵمەتەکە پابەندکردنی هاووڵاتییانە بە ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاگرکووژێنەوە و مەرجی گشتیی سەلامەتی بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە: قایمقامییەتی زاخۆ بڕیاری دا نابێت هیچ دووکانێکی ناو بازاڕەکان پەردە هەڵبواسن، هەر کەسێکیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەردە دەبێتە هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگر لە کاتی ڕووداوەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: