بانکی عێراقی (TBI) بەشداریی پڕۆژەی هەژماری من دەکات

شەیری بکە لە:
بانکی عێراقی (TBI) بەشداریی پڕۆژەی هەژماری من دەکات

ئاڤا نیوز 

 

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بڕیاری داوە بەشداری لە 'پڕۆژەی هەژماری من' بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی ئەم بانکە دەردەبڕێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی 'هەژماری من' لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پڕۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا کراوە.

 

خاڵە ئەرێنییەکان: بانکی TBI هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، لە ڕێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـەوە بژارەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن، ئەمەش "هەواڵێکی دڵخۆشکەرە" بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: