ئەمریکا ناردنی بارێکی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
سەربازانی ئیسرائیل کار لەسەر تانکێک دەکەن - نیویۆرک تایمز

سەربازانی ئیسرائیل کار لەسەر تانکێک دەکەن - نیویۆرک تایمز

ئاڤا نیوز


ئیدارەی جۆ بایدن، هەفتەی ڕابردوو ناردنی بارێکی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە جووڵەی ئیسرائیلییەکان بۆ داگیرکردنی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، لەکاتێکدا، سەرکردەکانی ئیسرائیل لە لێواری بڕیارداندان لەسەر لەشکرکێشی بۆ سەر ڕەفەح، ئێمە دەستمان بە پێداچوونەوە بە بڕیاری پێشنیازکراوی گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل کرد کە ڕەنگە لە ڕەفەح بەکار بهێنرێت. 

زانیاریی زیاتر: بارەکە لە سێ هەزار و 500 بۆمب پێک هاتبوو کە هەزار و 800یان بۆمبی 2000 پاوەندی (907 کیلۆگرام)  و هەزار و 700ـەکەی تریشیان بۆمبی 500 پاوندی (226 کیلۆگرام) بوون.

 

ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: جۆ بایدنی سەرۆککۆماری ئامریکا هەوڵ دەدات خۆی لە هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح بەدوور بگرێت، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار فەڵەستینی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: