پزیشکێکی منداڵان: لە هەرێمی کوردستان چارەسەری پێشکەوتوو بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بەکاردێت

شەیری بکە لە:
پزیشکێکی منداڵان: لە هەرێمی کوردستان چارەسەری پێشکەوتوو بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بەکاردێت

تووشبوویەکی تالاسیمیا. وێنە: nmami life

ئاڤا نیوز

 

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێگەی تازە و پێشکەوتوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی تالاسیمیا بەکاردێت و سەرکەوتوو بووە.

 

لێدوانی فەرمی: د. محەممەد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە ئاڤا نیوزی گوت: "تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنییە؛ باوترین جۆری نەخۆشیی بۆماوەییە کە لەڕێگەی جیناتەوە لە باوانەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە".

 

زانیاریی زیاتر: تالاسیمیای جۆری بێتا دابەش دەبێت بەسەر سێ ئاست "هەڵگر، مامناوەند و تووشبوو" کە قورسترین ئاستی تالاسیمیایە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگشتی دوای ساڵێک لە تەمەنی منداڵ، نیشانەکانی تالاسیمیا لەڕێگەی "شەکەتبوون، ڕەنگزەردی و کەمخوێنی" دەردەکەوێت و پێویستە دایکان و باوکان لەڕێگەی پشکنینی خوێن پشتڕاستی بکەنەوە.

شەیری بکە لە: