زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە دەکات

شەیری بکە لە:
زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە دەکات

فرانک هۆگربیتس، زانای بەناوبانگی هۆڵەندی

ئاڤا نیوز

 

فرانک هۆگربیتس، زانای بەناوبانگی هۆڵەندی، هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە و پێشبینی دەکات، بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕووبدات.

 

ئەوەی پێویستە بزانیت: فرانک کە پێشتر پێشبینیی بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیای کردبوو، ئێستا باسی نزیکبوونەوە و بەریەککەوتنی هەردوو هەسارەی 'مێریکوری و ڤێنوس' دەکات و دەڵێت، ڕووداوێکی گەورە لە جیهان ڕوودەدات.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی پێشبینییەکەی فرانک، ئەمڕۆ و سبەی کە دەکاتە هەشت و نۆی ئەم مانگە، ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە هەیە، بەڵام شوێنەکەی دیاری نەکردووە.

 

باکگراوند: فرانک هۆگربیتس، ساڵانێکی زۆرە وەک پسپۆڕ و شارەزایەکی بەنێوبانگ، چاودێریی چالاکییە وزەییەکانی زەوی دەکات و بە پێشبینییەکانی نێوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

شەیری بکە لە: