ئەمینداری کۆمەڵەی عەرەبی: هەرێمی کوردستان کەشێکی لەباری بۆ وەبەرهێنان هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئەمینداری کۆمەڵەی عەرەبی ڕایدەگەیێنێت، دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان گرنگیی خۆی هەیە بۆ پێشگیری لە وەبەرهێنەرانی جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.

 

وێنە گەورەکە: لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان 10 هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شدارییان کردووە، دیدارەکە پشتگیری لە‌ 10 كه‌رتی سه‌ره‌كیی ئابووری ده‌كات.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد غەیت، ئەمینداری کۆمەڵەی عەرەبی بۆ کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوز گوتی: "ئەم کۆنفرانسە زۆر گرنگە، چونکە تیشک دەخاتە سەر وەبەرهێنەرەکانی جیهان، ئێستا ناوچەکە پێویستی بەو وەبەرهێنەرە بیانییەکانە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد غەیت ئاشکرای کرد، ئێستا هەرێمی کوردستان کەشێکی لەباری بۆ وەبەرهێنان هەیە و چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، ناوچەکەش گەشەی کردووە.

شەیری بکە لە: