بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە

کۆمپانیای سۆمۆ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی فەرمانێکی وەزاری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای "سۆمۆ" بەوەکالەت لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دادەنرێت.

 

نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆمپانیای "سۆمۆ" بە ژمارە (1007) لە ڕێککەوتی 7-5-2024 بڕیاردرا بە کۆتایی هێنان بە ڕاسپاردنی عەمار عەبدال حەسەن لە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیا بەوەکالەت.

 

زانیاریی زیاتر: وەک لە نووسراوەکەی کۆمپانیای "سۆمۆ"دا هاتووە، خزەیر عەباس عەبد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری نەوتی خاو و غاز، وەکو بەڕێوەبەی گشتیی کۆمپانیا دەستبەکار دەبێت.

 

شێوازی جێبەجێکردن: وەک لەو نووسراوەی کە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، خودی "خزەیر عەباس عەبد" فەرمانەکەی دەرکردووە و "عەمار عەبدال حەسەن"ـی دوورخستووەتەوە، خۆشی لە بری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە واژۆی لەسەر فەرمانە وەزارییەکە کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ