لیستی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان گەیشتە وەزارەتی دارایی

شەیری بکە لە:
لیستی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان گەیشتە وەزارەتی دارایی

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لیستی پلەبەرزکردنەوەی زیاتر لە 110 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە تەواو بووە و لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی پێنج هاوپێچ کراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی.

 

وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، لیستی پلەبەرزکردنەوەیان ڕەوانەی وەزارەتەکەیان وەزارەتی پەروەردە کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە پارێزگای هەولێر ناوی نزیکەی 44 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر و لە پارێزگای سلێمانی ناوی 39 هەزار و 765 مامۆستا و فەرمانبەر و لە پارێزگای دهۆکیش ناوی نزیکەی 27 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر تۆمار و ئەمڕۆ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

 

باکگراوند: ڕۆژی 24-03-2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی سەرۆکایەتی، وەزارەت و دەستەکان کرد و تێیدا داوای لێکردوون لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بنێرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان