میلیشیاکان لە یانە شەوانەکانەوە زانیاری لەسەر جموجوڵەکانی بەرپرسانی ئێران لە سووریا دزە پێدەکەن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک چەکداری میلیاشیاکانی عێراق لە سووریا

ژمارەیەک چەکداری میلیاشیاکانی عێراق لە سووریا

ئاڤا نیوز


چەکدارانی میلیشیا عێراقییە شیعییەکان لە شاری جرمانای نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا شەو تاوەکو بەیانی لە یانە شەوانەکان دەمێننەوە و گومان دەکرێت زانیاریی لەبارەی بەرپرسانی ئێران لە سووریا ئاشکرا بکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو بەرپرسەی حکومەتی سووریا، بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە: گومانیان هەیە ئەو چەکدارانە زانیارییەکان لەسەر جموجوڵی بەرپرسانی ئێرانی لە سووریا دزە پێبکەن، هەروەها دزەپێکردنی زانیاری لەلایەن چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانییەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەسەر چەندین زانیاریی دزەپێکراو لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانییەوە چەندین جار بەرپرسانی ئەو حزبەیان ئاگادار کردووەتەوە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە:  چەکدارە عێراقییەکان زۆر تێکەڵاوی سوورییەکان بوون و بەجۆرێک وای لێهاتووە شاری جورمانایان ناو ناوە پایتەختی عێراقییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: