تەنیا لە سێ دووکانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر نزیکەی 50 کیلۆ زێڕ سووتاوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی ئاگرەوە نزیکەی 50 کیلۆ زێڕ سووتاوە

بەهۆی ئاگرەوە نزیکەی 50 کیلۆ زێڕ سووتاوە

ئاڤا نیوز

 

لە ڕووداوی ئاگەکەوتنەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر تەنیا لە سێ دووکان نزیکەی 50 کیلۆ زێڕ سووتاوە کە بڕێکی بەتەواوی فەوتاوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 05-05-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، 227 دووکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی قەیسەریی هەولێر سێ دووکانی زێڕ بە تەواوی سووتاون کە هەرسێکیان نزیکەی 50 کیلۆ زێڕی تێدابووە کە بە بەهای زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلارە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ چاککردنەوە و دروستکردنەوەی زێڕەکە زیاتر لە دوو کیلۆ زێڕ بەفیڕۆ دەچێت و بەمەش زیانی زیاتر لە 120 هەزار دۆلار زیان بە زێڕینگرەکان دەگات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: