داوای لابردنی پەیکەری خەلیفەیەکی عەباسییەکان لە بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای لابردنی پەیکەری خەلیفەیەکی عەباسییەکان لە بەغدا دەکرێت

پەیکەری ئەبو جەعفەری مەنسوور

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەکات، پەیکەری ئەبوو جەعفەری مەنسوور ـ خەلیفەی عەباسییەکان لە ناوچەی مەنسووری بەغدا لابدرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمە جاری یەکەم نییە گرووپە شیعییەکان داوا دەکەن پەیکەری ئەبوو جەعفەری مەنسوور لە ناوەڕاستی بەغدا لاببرێت، بەو پاساوەی ئەو خەلیفەیە دەستی لە کووشتنی ئیمام سادق، ئیمامی شەشەمی شیعەکان هەبووە.

 

لێدوانی فەرمی: مەهدی عەبوودی، ئەندامی عەسائیبی ئەهلی حەق داواکاری لابردنی پەیکەرەکەی ورووژاندووە، دواتر جمعە عەتوانی شڕۆڤەکاری سیاسیی شیعەکان ڕایگەیاند: "پەیکەرەکەی ئەبووجەعفەر زیاتر لە %60ـی عێراقییەکان دنە و تووڕە دەکات".

 

لەلایەکی دیکەوە: چالاکڤانان ئەو بانگەشانەیان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند: ئەبوو جەعفەری مەنسوور بەغدای بنیات ناوە و ناکرێت پەیەکەرەکەی لاببرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ