فەڕەنسا: گواستنەوەی بەزۆری خەڵکی ڕەفەح تاوانی جەنگە

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا: گواستنەوەی بەزۆری خەڵکی ڕەفەح تاوانی جەنگە

دیمەنێكی ڕەفەح- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


فەڕەنسا دژایەتیی "تووند"ی خۆی بۆ هێرشی چاوەڕوانکراوی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح دەربڕی و ڕایگەیاند گواستنەوەی خەڵکەکەی "تاوانی جەنگ"ـە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ڕاگەیێنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە "فەڕەنسا دوپاتی دەکاتەوە کە بە تووندی دژی هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر ڕەفەح کە زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار کەس پەنایان بۆ بردووە و لە دۆخێکی ناڕەحەتیی گەورەدایە. گوێزانەوەی بەزۆری خەڵکی سڤیل تاوانی جەنگە."


لە لایەکی دیکەوە: جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ڕایگەیاند:" هێرشی سەر ڕەفەح جەنگ و برسییەتیی زیاتر بە دوای خۆیدا دێنێت و "قبوڵکراو نییە".


زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل داوای لە زیاتر لە 100 هەزار لە دانیشتووانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح کردووە ناوچەکانیان جێبهێڵن و ڕووبکەنە ناوچەی درێژکراوەی مرۆیی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: