ڕاگەیێنراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەری

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەری

بازاڕی قەیسەریی هەولێر- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "لەکۆی چوار هەزار دووکان 227 دووکان و حەوت کۆگا لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر سووتاون و لیژنەیەکی تایبەت بە خەمڵاندنی زیانەکانیش پێکهێنراوە".


چیرۆکی سەرەکی:شەوی ڕابردوو 5-5-2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەیەکی تایبەت بە خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنرا و بەپێی دواین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دووکان، 227 دووکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە.


زانیاریی زیاتر: جگە لە زیانی ماددی هیچ گیان لەدەستدان نەبووە، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغێەکی زۆری هاووڵاتییان لە شوێنی ڕووداوەکە، 132 کەس لە ئەفەسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاووڵاتی، بریندار بوون و بەشێکیشیان بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچوو.


ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی قەبارەی زیانە ماددییەکان پێکهێنراوە و بەم نزیکانە دەرەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان