پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی وزە نوێبووەوەکان دەدات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی وزە نوێبووەوەکان دەدات

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، خوێندنەوەی دووم بۆ پرۆژەیاسای ڕێکخستنی وزە نوێبووەوەکان کراوە و لە داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت.

 

لێدوانی فەرمی: کامل عەنید عەکیلی، ئەندامی لیژنەی کارەبا و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "دەرچوواندنی ئەو یاسایە دەرفەتێک بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەو بوارەدا بکەن".

 

زانیاریی زیاتر: کامل عەنید، ئەنجوومەنی نوێنەران لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر پڕۆژەیاسای وزە نوێبووەوەکان دەکات، دوای تەواوکردنی هەندێک لەو تێبینییانەی کە لیژنەکە لە خوێندنەوەی دووەمدا بەدەستی هێناوە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت.

 

ئەمەش بزانە: عێراق دەیەوێت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبا پشت بە سەرچاوەی وزە نوێبووەوەکان، بە پلەی یەکەم وزەی خۆر ببەستێت، دوای ئەوەی كابینەی نۆیەمی هەنگاوێكی لەوشێوەیەی نا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ