هێرشەکەی کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخستووە

شەیری بکە لە:
هێرشەکەی کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخستووە

بەنداوی دەربەندیخان-وێنە سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت، "بەهۆی هێرشەکەی سەر کیڵگەی غازی کۆرمۆر ئاستی گلدانەوەی ئاو کەمبووەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست".


وێنە گەورەکە: چاوەڕواندەکرا لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بێت، 100 ملیمەتر باران باریوە، بەڵام بەنداوەکە هێشتا سەرڕێژ نەبووە و 25 سانتیمەتری ماوە.


لێدوانی فەرمی: سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ئاڤا نیوزی گوت: بە هۆی هێرشەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر لە کۆی سێ یەکە دوو یەکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی پێدانی وزە بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کاریانکرد، بۆیە سەرڕیژبوونی بەنداوەکە دواکەوت.


زانیاریی زیاتر: بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی سەرجەم  بەشەکانی بەنداو و پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، ئاوی بەنداوەکە بەردرایەوە، بۆ ئەوەی پێش تەواوبوونی وەرزی دابارین زیاد و کەمی لە هیچ بەشێکی ئاوەکە نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: