لافاو لە بەرازیل دەیان گیانلەدەستدان و هەزاران ئاوارەی لێکەوتووەتەوە

شەیری بکە لە:
لافاو لە بەرازیل دەیان گیانلەدەستدان و هەزاران ئاوارەی لێکەوتووەتەوە

دیمەنێكی لافاوەكە: AFP

ئاڤا نیوز


بە هۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زەوی، لە ویلایەتی 'ڕیو گراندی دۆ سول' لە باشووری بەڕازیل زیانی گەورەی مرۆیی و ماددی کەوتووەتەوە.


وێنە گەورەکە: شەپۆلی بارانبارین لە بەرازیل و ئەمریكای باشوور چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و تاوەکو دێت زیانەکان زیاتر دەبن. 


ژمارەکان وا دەڵێن: تا ئێستا بە هۆی ئەم ڕووداوە سرووشتییەوە لانیکەم 60 کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 70 کەس بێسەروشوێن بوون، 70 هەزار کەس ئاوارە بوون و هەروەها ئاوی خواردنەوە و کارەبای زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بڕاوە. 


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی کەشناسی، چاوەڕێ دەکرێت شەپۆلی بارانبارینەکە بۆ چەند ڕۆژێکی دیکەش بەردەوام بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: