چین پشكنین لە بەشی 'تاریکی مانگ' دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
چین پشكنین لە بەشی 'تاریکی مانگ' دەستپێدەكات

وێنە: ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چین

ئاڤا نیوز


ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چین، ئامێری لێکۆڵینەوەی نارد بۆ "بەشی تاریکی مانگ " و ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە ئاستی جیهاندا بکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە مووشەکێکی بێ فڕۆکەوان ئامێری لێکۆڵینەوەی 'چانگ ئەی-6 ' لە کاتژمێر 5:27 خولەکی دوێنێ بە کاتی چین، لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی "وون چانگ" نێردرایە ئاسمان.


وێنە گەورەكە: وا بڕیارە لەم لێکۆڵێنەوەیەدا لە ماوەی 53 ڕۆژدا، نزیكەی دوو کیلۆگرام خۆڵ لە بەشی ' تاریکی مانگ' بۆ تاقیگە و لێکۆڵینەوە بهێنێرێتەوە سەر زەوی. 


ئەمەش بزانە: مەبەست لە "بەشی تاریکی مانگ ' ئەو بەشەیە کە لە زەوییەوە دیار نییە و تیشکەکانی خۆر وەرناگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: