نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات

ئیبراهیم ڕەئیسی و نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێكەوتنێكی پێشوویاندا- وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران، لە سەردانەكەیدا چەندین پرس تاوتوێ دەكات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار وایە سبەی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی ئێران بکات،  لەسەردانەکەیدا بۆ تاران چەند پرسێکی تایبەت لە  نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گفتوگۆ دەکات.

 

زانیاریی زياتر: نێچیرڤان بارزانی سبەی ئێوارە دەگاتە تاران و دوو سبەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای  ئێران کۆدەبێتەوە.


وێنە گەورەكە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنیی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێچیرڤان بارزانی دواین جار كە سەردانی ئێرانی كرد لە ساڵی 2021 بوو، پێشتریش لە ساڵی 2018 وەک سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێرانی كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ