عێراق تاوتوێی کاریگەری شەپۆلی باران بارینەکەی ئەم دواییە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق تاوتوێی کاریگەری شەپۆلی باران بارینەکەی ئەم دواییە دەکات

دیمەنی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتەکەی تاوتوێی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە باران بارینەی کرد کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرو بەرپرسانی کابینەکەی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر کاریگەرییەکانی شەپۆلی باران بارینەکەی ئەم دواییەی کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران بە وردی پێداچوونەوەی بە زیانەکانی باران بارینەکەی ئەم دواییە کرد، چ لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری بێت یان کاریگەرییەکانی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.


زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە سوودانی فەرمانی بە وەزیر و بەرپرسان کردووە "بەردەوام بن لە هەوڵەکانی خزمەتگوزاری و فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی شەپۆلەکانی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە".


وێنە گەورەكە: چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران بارین عێراق و ناوچەكەی گرتووەتەوە، لە چەندین ناوچەش زیانی گیانی و ماددی هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: