ئەنجوومەنی وەزیران سێ رۆژی لەبەردەم ماوە بۆ ناردنی خشتەی هەمواری بوودجە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیران سێ رۆژی لەبەردەم ماوە بۆ ناردنی خشتەی هەمواری بوودجە

دیمەنی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق- وێنە: AA

ئاڤا نیوز


سێ ڕۆژ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا ماوە بۆ ناردنی خشتەی هەمواری یاسای بوودجە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، پێش ئەوەی وەرزی پشووی یاسادانان دەستپێبکات.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، ئەگەر لەو وادەیەدا خشتەی بوودجەی ساڵی 2024 ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکرێت، ڕەنگە تا مانگی حەوت دوابکەوێت، چونکە ڕۆژێک دواتر وەرزی پشووی یاسادان دەستپێدەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشتی ئایار پشووەکە دەست پێدەکات و نزیکەی دوو مانگ دەخایەنێت، دەبوو لە مانگی 10 و 11 ـی ساڵی ڕابردوو خشتەی بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرایە.


لێدوانی فەرمی: "پەسەندکردنی خشتەی بوودجە نزیکەی 20 ڕۆژی پێویستە هەرکاتێک ئەنجوومەنی وەزیران خشتەکە ڕەوانە بکات، پشووی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێنێتەوە تاوەکو خشتەکە پەسەند دەکرێت." دارا سێکانیانی ــ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوزی گوت.


لە لایەکی دیکەوە: جەبار کينانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمی دەنگ لەسەر خشتەی بوودجەی ساڵی 2024 دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان