کارگەیەکی شیرینی بەهۆی بەسەرچوونی كەلوپەلەكانی دادەخرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز  


هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر، دەستی بەسەر کارگەیەکی شیرینی داگرت کە سەرجەم ئەو کەرەستە سەرەتاییانەی لە دروست کردنی شیرینیدا بەکاری هێنابوون بەسەرچووبوون.


لێدوانی فەرمی : نەوزاد ساڵح، نوێنەری قایمقامیەتی هەولێر بەئاڤا نیوزی گوت : ئەو کارگەیە دوو ساڵە مۆڵەتی نوێ نەکردووەتەوە، سەرجەم ئەو کەرەستانەی لە دروستکردنی شیرینی بەکاریهێناون ماوەیان بەسەرچووە ، وەک گوێز ، فستق ، نانەقەیسی و نیشاستە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ئەو سەرپێچییانە کارگەی شیرینیەکە داخرا، خاوەنەکەی دەستبەسەر کراو و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر .


زانیاریی زیاتر : خاوەنی کارگەکە عەرەبە و هەڵگری وەڵاتینامەی عێراقە.


بۆچی گرنگە: ڕێگریكردن لە دروستكردنی شیرینی بە كەرەستەی بەسەرچوو، تەندروستی هاووڵاتییان پارێزراو دەكات، سزادانی خاوەنەكەشی وادەكات ئەو كەسانەی بەنیازی كاری لەوشێوەیەن پەنا بۆ كاری هاوشێوە نەبەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان