کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دژی پەکەکە ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
چەند گەریلایەکی پەکەکە

چەند گەریلایەکی پەکەکە

ئاڤا نیوز

 

بەگوتەی ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە چەند ڕۆژی ئایندە ئۆپەراسیۆنی فراوانی سوپای تورکیا دژی پەکەکە دەست پێ دەکات پێویستە عێراق هەڵوێستی هەبێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: عەلی نیعمە بە عەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاندووە، بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق چڕ بوونەتەوە، پێشبینی دەکەن ئەمە سەرەتای ئامادەکاری بێت بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەیان لەقوڵایی خاکی عێراقدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا بە ئەنقەرەی گوتووە، ڕەتی دەکاتەوە لەنێو خاکی وڵاتەکەیەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر تورکیا، هاوکاری تورکیاش دەکات بە مەبەستی سنووردانان بۆ پەکەکە، لەبارەی ئەو مەترسییەی دروستی دەکات لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەنقەرە، بەهۆی ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوان بەڕێوەیە، ڕەنگە لە چەند ڕۆژی ئایندە دەست پێ بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەردوولا ڕێککەوتوون هەر کردەیەکی ئەمنی و سەربازی پێویستە بە هەماهەنگی هاوبەش بێت، ڕەنگە ئەو ئۆپەراسیۆنەش بەهەماهەنگییەکی ڕانەگەیێنراو بێت، ئەو دۆسیەیە هەستیارە و حکومەت بە هۆشدارییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: