زیاتر لە هەزار لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری پەروەردە دابین دەکرێن

شەیری بکە لە:
لاپتۆپ

لاپتۆپ

 

هەزار و 200 لاپتۆپ و داتاشۆ بە گوژمەی 607 ملیۆن دینار  بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابینکران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 600 لاپتۆپ و 600 داتاشۆی شەحن بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابینکرا، هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر لاپتۆپێکی پێدراوە، لەم هەفتەیەدا هەموویان داتاشۆیەکی شەحنی پێدەدرێت، کە بە بەهای 607 ملیۆن و 800 هەزار دینارە.

 

بۆچی گرنگە: دابینکردنی پێداویستیە سەرەکییەکانی مامۆستای ڕاهێنەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی ڕاهێنانی وەزارەتی پەروەردە (2023- 2030) دەبێت کە ئەمساڵی خوێندن کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان