گرافیکی ئاڤا نیوز
ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت، تەعریفێکی دیاریکراوی هەیە، هەرچەندە کۆنە بەڵام ورد و ڕاستە بەو پێیەی د. عەلی وەردی ـ کۆمەڵناسی گەورەی عێراقی کردوویەتی.
كۆمەڵگەی ئێستای عێراق، ڕەنگە لە ڕواڵەتدا خاوەن سیستم بێت کە نییە، بەڵام لە جەوهەردا بنەما خێڵەكییەكانی خۆی لەدەست نەداوە و ئەو تەنگەژە و شەڕ و ئاژاوەیەی لە نێو خێڵەکان هەر لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا هەبووە، پەڕیوەتەوە نێو دەسەڵاتی سیاسیی ئەمڕۆی بەغدا.
کوردستان، سەرزەمینی حەواندنەوە و پاراستنی ئۆپۆزسیۆن و کەسایەتییە سیاسی و سەربازییە عێراقییەکانی دژ بە ڕژێمی بەعس بوو، کەچی دوای ساڵی 2003 و بە گەیشتنە دەسەڵات پێچەوانەی وەفای میوان و خانەخوێی کەوتنە بن هەژموونی دەرەکی و دەستیان بە دژایەتیی کوردستان کرد.
عەلی وەردی لەمبارەوە باش دەڵێت "ئەوەی لە سەردەمێکی دیاریکراو شۆڕشگێر و پێشكەوتنخواز بووە، دەشێت لە قۆناغی دواتردا کۆنەپەرست بێت"، ئەمە ڕێک بۆ بەشی زۆری سیاسییەکانی عێراق دروستە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو بەربەست و مەترسییەکان، ڕێگەی گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوەی لێ ون نەبوو و وەک حوکمڕانێکی شارستانی ڕەفتاری کرد، پێچەوانەی ئەو ڕەفتارە خێڵەکییەی لە بەغدا بەرامبەر کوردستان گیرایە بەر.
لە بیست ساڵی ڕابردوو، جگە لە شەڕ و گەندەڵی و دزی بیریان لە شتێکی دیکە نەکردووەتەوە، شارەکانیان وێرانەیەکی تەواون و ئەمەش وای لە عێراقییەکان کرد بە لێشاو گەشتی کوردستان بکەن. بەمە، سیاسییەکان هەستیان بە مەترسی و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازی کرد، بۆیە بە ئەجێندای دەرەکی، نەخشەڕێی بچووککردنەوە و خنکاندنی هەرێمی کوردستانیان دانا و بوونە جێبەجێکاری ڕووداوەکەی 16ـی ئۆکتۆبەر، ڕاگرتنی نەوت، بڕینی بوودجە و مووچەی خەڵک و دەیان کێشەی دیکە کە ژیانی هاووڵاتیان و کاری حکومەتیان قورس کرد.
ئێستا لەگەڵ هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان، خەریکن بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە سەرکەوتنی "پڕۆژەی هەژماری من" دەکەن، پڕۆژەیەک کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ "تەوتین"ـەکەی ئەوان بەراورد ناکرێت، چونکە تەوتین تەنیا بۆ مووچەدانە، لە بەرامبەردا هەژماری من کۆکردەیەکی نێو پڕۆژەیەکە.
بۆ ئەم پڕۆژەیە، سەرەتا گوترا دەبێت لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە بێت و هەرێمی کوردستانیش لەمەدا لاریی نەبوو، پاشان گوتیان دەبێت لە ڕێگەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە بێت (هەر ئەو بانکانەی دزی سەدە و دەیان گەندەڵی و دزیی زەبەلاحیان تێیدا ڕووی داوە)، و دواجاریش بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)ـیان هێنایە بەرباس کە "سەرۆکوەزیران بارزانی"ـش لە نوێترین نووسراویدا ئەمەی چارە کرد.
حکومەت دەیەوێت "لە پڕۆژەی هەژماری من، زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی، ئیسلامی، نیودەوڵەتی و تایبەتەکان بخاتە بەردەستی هاووڵاتیان تاوەکو سوودمەند بن لە پاکێجەکان".
ئێمە دەزانین لە دوای ئەمانەش دووبارە دەسەڵاتدارانی عێراق پەڵپ و بەهانەی دیکە بە هەرێمی کوردستان دەگرن، بەڵام ئەوەش دەزانین حیکمەتی بەڕێوەبردنێکی تەندروست و سەردەمیانە لە کوردستان باڵادەستە کە حوکمڕانی شارستانی لە فەوزای خێڵەکی جیا دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
16 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
15 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
ململانێی "عەقڵی شۆڕش" و "عەقڵی دەوڵەت" لە ئێران: جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە دووبارە دادەڕێژێتەوە؟
9 تشرینی یەکەم
ئێران: بوون و هەژموون، ڕۆڵ و داهاتووی لە ناوچەکەدا
5 تشرینی یەکەم
داهاتی سلێمانی چی لێ دێت؟
5 تشرینی یەکەم
بەرەی نمایش و بەرەی پرۆژە چی لە سوودی خەڵکی کوردستانە؟
3 تشرینی یەکەم
ئێمە پێتان دەڵێین: بۆچى ویستیان هەولێر بسووتێنن؟
2 تشرینی یەکەم
بۆچی ڕێبازا مالا بارزان لە بەهدینان بیروباوەرەکا ئەبەدییە؟
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 16 تشرینی یەکەم
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
- بیروڕا
- 12 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
- بیروڕا
- 5 تشرینی یەکەم
ئێران: بوون و هەژموون، ڕۆڵ و داهاتووی لە ناوچەکەدا