سەرۆکی پارتی سەعادەت دەستی لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت

تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت

ئاڤا نیوز

 

تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیی پارتی سەعادەت ڕاگەیاند.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: زیادبوونی کێشە ناوخۆییەکانی نێو پارتەکانی تورکیا وای کردووە، ڕۆژانە ئەندام و سەرۆکی پارتەکان دەست لەکار بکێشنەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لە دوای هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئاداری تورکیا، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، دوو سەرۆکی پارتە دیارەکانی تورکیا وازیان لە سەرۆکایەتیی پارتەکانیان دەهێنن، هەفتەی ڕابردوو، مێڕال ئاکشنەری سەرۆکی ئیی پارتی بەهەمان شێوە پۆستی سەرۆکایەتی دەستی لەکار کێشایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو گوتی: خراپی دۆخی تەندروستیم ڕێگەم پێنادات لە کارەکەم بەردەوامبم، لە کاتی هەڵمەتی ‌هەڵبژاردنەکاندا، بەهۆی مانەوەم لە نەخۆشخانە توانیم تەنیا سەردانی چوار شوێن بکەم، ئەمەش کەموکوڕیەکی گەورەیە بۆ من.

 

باکگراوند: پارتی سەعادەت لە هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئادار، توانی تەنیا ڕێژەی 1.0%ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: