وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ یەکێتی: بۆ ئەوەی لە سەقامگیریدا بژین خۆتان لە پەکەکە ڕزگار بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئایار
یەشار گولەر- سی ئێن ئێن تورک
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لە کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت، بە پرسی پەکەکە و سەردانی شاندی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەداتەوە.
پرسیار: بڕیاری قەدەغەکردنی پەکەکە لە عێراق بۆ تورکیا ئامانجەکانی تورکیا دەپێکێت؟ تورکیا داوای چی لە عێراق کرد و لەبەرامبەردا چی وەرگرت؟
گولەر:"عێراق دراوسێیەکی مێژوویی سەد ساڵەی تورکیایە، هەر واش دەمێنیتەوە، بەڵام بەداخەوە گرووپێكی وەک پەکەکە چەندین ساڵە لەو سنوورە چالاکە و جگە لە تورکیا هیچ لایەنێکی دیکە ڕێگری لەمە ناکات، بڕیارمان دا لە ڕەگەوە کۆتاییان پێبهێنین بۆ ئەمەش شاڵاوێکی گەورەی ئۆپەراسیۆنمان دەستپێکردووە، ماوەی پێنج ساڵە لەو سنوورە ئۆپەراسیۆنمان هەیە لە دژی پەکەکە و بەردەوامیش دەبین".
"زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان ئێمە و عێراق لەسەر ئەو پرسە هەبوو، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانەکەی بۆ عێراق لەسەر پرسی گرووپی تیرۆرستی کۆبوونەوەی جددی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کرد، گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی عێراق روویدا پەکەکەیان بە گرووپێکی قەدەغەکراو ناساند، بۆ ئەمە سووپاسیان دەکەیەن بەڵام ئێمە رژدین لەسەر ئەوەی بخرێنە لیستی تیرۆرەوە".
پرسیار: لە ڕووی یاساییەوە ناساندنی پەکەکە لە عێراق وەک "قەدەغەکراو یان تیرۆرست" بۆ تورکیا چ جیاوازییەکی هەیە؟
گولەر: سنووری باکووری عێراق، لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق دایە، لە دوای کۆبوونەوەکان، لەلایەن ئەوانەوە هەنگاوی جددیتر نراوە، سوپای عێراق بەشێوەیەکی جددیتر هاوکاریمان دەکەن. و بۆ ئەمە ئێمە زۆر سوپاسیان دەکەین و پێی دەزانین. بێگومان کە بە پەکەکە گوترا "تیرۆرست" بەرپرسیارییەتییان گەورەتر دەبێت. بۆ نموونە ئێستا پەکەکە لە سلێمانی بە دڵی خۆی دەسورێتەوە و چالاکی دەکات و مەشق و ڕاهێنان دەکات".
پرسیار: مەبەستت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە؟
گولەر: "بەڵێ لەوێ دەسوڕێنەوە و چالاکی دەكەن، کەسیش هیچییان پێناڵێت".
پرسیار: دواین چارەسەر، دوایین ئاگادارکردنەوەتان بۆ یەکێتی چییە؟
گولەر:"هەمووجارێک پەرپرسانی یەکێتیمان ئاگادارکردووەتەوە، دوایین جاریش سەرۆککۆماری تورکیا لە سەردانەکەیدا زۆر ڕوون و ڕاشکاوانە ئەم قسانەی پێ گوتوون، ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە واز لەم کارانە بێنن، خۆتان لە پەکەکە ڕزگاربکەن، بۆ ئەوەی لە ئارامی و سەقامگیریدا بژین، بۆ خۆتان و دەورو بەرەکەتان دەرفەتێکی نوێ و ژینگەیەکی نوێ دروست بکەن، ئێمەش بۆ ئەمە هاوکارییتان دەکەین".
پرسیار: ئەگەر ئەوەی تورکیا دەیەوێت، عێراق پێی نەدات، تورکیا ڕێوشوێنی دیکە دەگرێتە بەر؟
گولەر: "بێگومان ڕێوشوێنەکانی دیکە، لە هەگبەدایە".
پرسیار: بابەتی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا زۆر قسەی لەسەردەکرێت، چ هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی نراوە، شێوازی ناوەڕۆکی ئۆپەراسیۆنەکە چۆن دەبێت؟
گولەر:"ئێمە بنەمای لەناوبردنی تیرۆرستانمان گۆڕی، بڕیارمانداوە بە ستراتیژییەکی نوێ لەسەرچاوەکەیەوە لە ناوی ببەین، بە بەردەوامی هێرش دەکەینە سەر پێگەکانیان ناچار دەبێت بەرەو باشوور پاشەکشە بکەن، لە کاتێکدا ئێمە دەڵێین سەرچاوەکەی لە ناودەبەین بەڵام ئەو بەرەو خوار سەرچاوەدەگرێت. ئەگەر لایەنی بەرامبەری بۆ ئەمە هیچ کاردانەوەیەکی نەبێت، ئەوکات چی پێویست بێت ناچارین ئەوە بکەین و دەیکەین".
پرسیار: پەکەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هیچ هاوکارییەکی سەربازی وەردەگرێت، ئەمە گەیشتووەتە ئاستی دروستکردنی مەترسی؟
گولەر: "لەو ڕووەوە هیچ شتێک نییە ئێمە نیگەران بکات، بەڵام هەندێک لە دۆستەکانمان هاوکاری یەپەگە دەکەن و دەڵێن، ئەوان سەر بە یەپەگە نیین، مەشقیان پێدەکەن و هاوکاری سەربازییان بۆ دەنێرن، لەم دواییانە دوو هەلیکۆپتەری سەربازی ئەوان تووشی پێکدادان بوون و تێکشکان، ئەوانە لە نێویدا بوون هەموویان مردن. بەوە زانرا ئەوان ئەو هەلیکۆپتەریان بۆ ناردوون، دوای ئەوە چالاکییەکانییان وەستاون، ڕەنگە بە شێوەیەکی دیکە هاوکارییان بکەن".
پرسیار: چالاکییەکان بۆ بەرەگاربوونەوەی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا بە کوێ گەیشتووە؟
گولەر: "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی گابار زیادیکردووە، رۆژانە 40 هەزار بەرمیل لەو پاڵاوگەیە هەناردە دەکرێت. تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بەم جۆرە چالاکییانە شوێنەکانی تایبەت بە پەکەکە کۆنتڕۆڵ دەکەین".
پرسیار: هاوپەیمانانی ئەوروپا و ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسی پەکەکە کۆکن؟
گولەر:" لەگەڵ هاوپەیمانان لەسەر ئەو پرسە کۆک نین، ئەوان دەڵێن، یەپەگە سەر بە پەکەکە نییە و هاوکاری دەکەن. لە کاتێکدا یەپەگە خۆیان دەڵێن سەر بە پەکەکەین، ئەندامی یەپەگە دەستگیر کراون یان خۆیان رادەست کردووە، دەڵێن ،لە حەسەکە بووین دواتر هاتینە گارە، یاخود لێرەوە بۆ سووریا نێردراون، خۆ ئەمە زۆر ڕوونە، گەر ئەوان ئامانجییان لە ناوبردنی داعش بێت ئێمە هەمیشە گووتومانە ئێمە هاوکاریتان دەکەین. وەک دۆستێک داوا دەکەین واز لە پشتیوانیکردنی یەپەگە بێنن".
پرسیار: دوای ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا، مەترسی پەکەکە لە سووریا بە یەکجاری لەناودەچێت؟
گولەر: "بەر لەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سنووری ناوخۆی تورکیا دەستپێبکەین، خەڵکی تورکیا بەهۆی بۆمب و هێرشەکانی پەکەکە ڕۆژانە شەهید دەکران، ئێستا ئەو ناوچەیە تەواو پاککراوەتەوە لە پەکەکە، ئەو دیوی سنوور دەمێنێت، لەوێشدا ڕۆژانە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت، تا کۆتایییان پێ دەهێنین، بەڵام ئەگەر ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن ئەوکات قسەیەکمان لەگەڵیان دەبێت".
پرسیار: لە ئەگەری ڕۆیشتن و مانەوەی ئەمریکا لە سووریا ، تورکیا لە ڕووی ئەمنییەوە چۆن ژینگەیەک لەوێ دروست دەکات؟
گولەر: "لەو ڕووەوە چەند چاوەڕوانییەکمان لە سووریا هەیە، لە ڕووی یاساییەوە هەڵبژاردن دەکرێت، دەستوور قبوڵ دەکرێت، کێ براوە بوو حکومەت دروست دەکات، ئێمەش دوای ماوەیەک پێویست بکات ناوچەکە چۆڵ دەکەین و ئەوکات ڕژێمی سوریا خۆی ئەمنییەتی دەوڵەت بەڕێوەدەبات".
پرسیار: پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا لە ڕووی ئەمنییەوە لە چ ئاستێکدایە، تایبەت لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر؟
گولەر:" ئێمە ڕێز لە سنوور و خاکی هەموو درواسێکانمان دەگرین، چاومان لە خاک و نەوت و غازی هیچ وڵاتێک نییە. ئەوەی ئێمە دەیڵێین وەک وڵاتێک ڕێز لە دەستوور بگرە و بە دەنگی خۆت بڕۆ هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش کێ براوە بوو لەگەڵ ئەودا چاوپێکەوتنمان دەبێت".
پرسیار: تورکیا پلانی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەیە؟
گولەر: "ئێمە چەندین ساڵە سنووری خۆمان لە تیرۆر دەپارێزین، هێزە ئاسمانی و زەمینییەکانمان هاوشان لەگەڵ توانا سەربازییەکانمان بەردەوام لە گەشەسەندن دایە، دەمەوێت بڵێم؛ بە دڵنیاییەوە کۆتایی بە پەکەکە دێنین، باشترین چارەسەر بۆ ئەوان خۆ بەدەستەوەدانە، لەو کۆتاییە باشتر بۆ ئەوان نییە".
پرسیار: هیچ خاڵێکی ئێران تورکیا نیگەران دەکات، تایبەت لە پرسی پەکەکە؟
گولەر: "بەداخەوە، ئێستا ئێمە لە هەرسێ سنووری ئێران و سوریا و عێراق بەرەنگاری پەکەکە دەبینەوە، لەمبەرەوە ڕاویان دەنێین لەوبەرەوە دەچنە ئێران، دۆستەکانمان لە ئێران دەڵێن، سەیرمان کرد لەوێ نەبوون، لە چاودێرییەکانی ئێمەش دەردەکەوێت لەوێن، ئەمە نزیکبوونەوەیەکی خۆش نییە بۆ ئێمە، بەوە زۆر نیگەرانین، هەموو کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی کۆتایی دێت، بەڵام هیچ ئەنجامێک نابینین".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەیف سامی کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: لەساڵی 2022 ەوە تا ئێستا 730 هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق شەرمەزار دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق 10 بەشە گەنم بە هەرێمی کوردستان دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
23 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردێک وەک باڵیۆزی عێراق لە ئوردن دەستبەکار دەبێت