نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان: لە كابینەی نۆیەمدا حكومەت پشتیوانی لە میدیاكاران كردووە

شەیری بکە لە:

ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

ئاڤا نیوز


نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە ڕۆژنامەنوسان دەکات و ئازادی ڕۆژنامەوانیش لە باشبووندایە.


وێنە گەورەکە: سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هەموو ساڵێک لە سێی ئایاردا راپۆرتی گشتی لەبارەی دۆخی ڕۆژنامەوانییەوە بڵاو دەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "پشتیوانیی حکومەت لەکاری رۆژنامەگەری لەچوارچێوەی یاساکان بەردەوامە، ئێمە هەموو ئەو کارانەی کردوومانە لەماوەی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانمان بووە".


زانیاریی زیاتر: سێی ئایاری هەموو ساڵێک بە ڕۆژی "جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەوانی" لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: