لە کەرکووک ئاو دەچێتە ناو دەیان ماڵ

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک ئاو دەچێتە ناو دەیان ماڵ

دیمەنێكی گەڕەكی شۆراو- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک، بەهۆی باران بارینەوە ئاو چووەتە ناو نزیکەی 30 ماڵ و قوتابخانەیەکی سەرەتایی.


وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراقی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لافاو لە چەندین ناوچە ڕوویداوە، لە کەرکووکیش ئاو زیانی بە دەیان ماڵ گەیاندووە.


لێدوانی فەرمی: بەپێی بەدواداچوونێکی ئەحمەد عبدوڵا، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک، لە گەرەکی شۆراو ئاو چووە ناو نزیکەی 30 ماڵ و قوتابخانەیەکی سەرەتایی.


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک، لافاوەکە زیانی گیانی نەبووە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: