وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە

وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا- وەزارەتی كارەبا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێدانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە، دوابەدوای ئەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەتەواوەتی دەستیپێکردووەتەوە.


وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەو بڕە دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوەیشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: "دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەندێک شوێن لە نێوان 18 - 19 کاتژمێر نزیک بووەتەوە و کەمترین پێدانیش 15 - 16 کاتژمێر بووە".


باکگراوند: کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج، بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: