ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر ئەڵمانیا هەبووبێت

شەیری بکە لە:
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر ئەڵمانیا هەبووبێت

ئاڵای ڕووسیا و ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز


ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ماڵپەڕ و گرووپە سەربازییەکانی ئەڵمانیا، هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوەندانە بوون کە چەک دەنێرن بۆ ئۆکراینا.


وێنە گەورەکە:کۆتایی ساڵی 2023 هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەهێز کرایە سەر ماڵپەڕی ئۆفلاین و ئەندامانی حزبی سۆسیالیستەکان و کەرتی بەرگری و تەکنەلۆجیای ئەڵمانیا و زیانێکی گەورەی بەرکەوت. بەرلینیش مۆسکۆی بەتاوانبار زانی و باڵیوزی ئەو وڵاتەی بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرد.


لێدوانە فەرمییەکان:
ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: هێرشە ئەلیکترۆنییەکە ڕووسیای لە پشت بوو، حکومەتی مۆسکۆ پشتیوانی گرووپەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە و لێپرسینەوەمان لە باڵیۆزەکەیان کردووە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک ڕەتی دەکەینەوە دەستمان لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکەدا هەبووبێت و ئەوە کاری ئێمە نییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشە ئەلیکترۆنییەکە کرایە سەر ئەو ناوەندانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراینا لە لایەن ئەڵمانیاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: