بەردی بناغەی پێنج پڕۆژە لە ئیدارەی سۆران دانرا

شەیری بکە لە:
بەردی بناغەی پێنج پڕۆژە لە ئیدارەی سۆران دانرا

كردنەوەی یەكێک لە پڕۆژەكان- وێنە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز  


ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.


لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی پێنج پڕۆژە لە سۆران دانرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵ دەدەین پڕۆژەکانی دیکە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج پڕۆژەکە بریتین لە:-


- پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان بە گوژمەی نزیکەی 600 ملیۆن دینار

  • قیڕتاو کردن و کۆنکرێت کردنی ڕێگەی گوندەکانی "سەران، گەرەوانی خواروو، ئاکوان، فەقێیان، ئاوی کەون، گەرەوانی سەروو" سەر بە قەزای رواندز، بە گوژمەی نزیکەی 769 ملیۆن دینار.
    - چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سەنتەری قەزای ڕواندز بە گوژمەی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار.
    - نۆژەنکردنەوەی یاریگای 11 یاریزانی ڕواندز بە گوژمەی نزیکەی 290 ملیۆن دینار.
    - کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی بەرزێوە، ماولیان و جوندیان بە گوژمەی نزیکەی 270 ملیۆن دینار.

  • بۆچی گرنگە: جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە جگە لەوەی سوودی بۆ هاووڵاتییان دەبێت، ژمارەیەک هەلی کاریش بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دابین دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: