حەلبووسی: هەر بەربژێرێک لە دەرەوەی 'تەقەدووم' ڕەتدەکەینەوە

شەیری بکە لە:
حەلبووسی: هەر بەربژێرێک لە دەرەوەی 'تەقەدووم' ڕەتدەکەینەوە

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم - وێنە: RT

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی پارتی تەقەدووم ڕایدەگەیێنێت، هەر بەربژێرێک لە دەرەوەی پارتەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەتدەکەنەوە، بەو پێیەی زۆرینەی پەرلەمانی لای 'تەقەدووم'ـە.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم ڕایگەیاند، "لەسەر کەسایەتییەک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆدەنگیەک دروست دەبێت". 

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی دەستنیشانکردنی کەسێک لە دەرەوەی پارتەکەی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، حەلبووسی گوتی: " زۆرینەی پەرلەمانی لای پارتی تەقەدوومە، ئەمەش بەرکەوتەی سیاسی و هەڵبژاردنیشە".

 

ئەمەش بزانە: پێش چەند ڕۆژێک پارتی تەقەدووم، هەڕەشەی کشانەوەی تەواوەتی لە پەرلەمان و حکومەت کردبوو ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بدرێتە پارتێکی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: