ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک دیمەشق بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک دیمەشق بۆردوومان دەکات

بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی دیمەشق - وێنە: Gulf times


ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەکی حکومیی نزیک دیمەشق کە بە گوتەی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا دە ساڵە ئەم باڵەخانەیە لەلایەن حیزبوڵای لوبنانییەوە بەکار دەهێنرێت. 

 

وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سووریا زیاتر کردوون.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، "ئیسرائیلی دوژمن لە جۆلانی سووریای داگیرکراوەوە هێرشیان ئەنجام دا و پێگەیەکیان لە نزیک دیمەشق کردە ئامانج؛ بە هۆیەوە هەشت سەرباز بریندار بوون". 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2011ـەوە کە شەڕی ناوخۆ لە سووریا هەڵگیرسا، ئیسرائیل سەدان هێرشی کردووەتە سەر سووریا و بە زۆری پێگەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی سەر بە ئێران دەکاتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: