ڕۆمیۆ هەکاری: پێمان باشە هەڵبژاردن دوابخرێت

شەیری بکە لە:

ڕۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سکرتێری گشتیی پارتیی دیموکراتی بەیت نەهرەین دەڵێت، ئەوان پێیان باشە هەڵبژاردن دوابخرێت ئەگەر داواکاری پێکهاتەکان جێبەجێ بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی بڕیاری پارتی و پێکهاتەکانەوە بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چەند ڕۆژێکە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنەکە سست کردووە، هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن پڕۆسەکە بۆ مانگی 10 دوابخرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێمان باشە هەڵبژاردن دوابخرێت ئەگەر داواکاریی ئێمە وەکو پێکهاتەکان جێبەجێ بکرێت، ئەوە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی هەندێک هەڵە کراوە لە ئالیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".

 

زانیاریی زیاتر: ئێمە وەک پێکهاتەکان بڕیارمان داوە بەشدار نەبین لە هەڵبژاردنێک کە مافی پێکهاتەکان پێشێل بکات و کورسی کۆتاکان ڕەت بکاتەوە. ڕۆمیۆ هەکاری ئەمەی گوتووە.

شەیری بکە لە: