ماکرۆن: هێشتا بیرۆکەی ناردنی هێز بۆ ئۆکراینا لەئارادایە

شەیری بکە لە:
ماکرۆن: هێشتا بیرۆکەی ناردنی هێز بۆ ئۆکراینا لەئارادایە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا - وێنە: NBC

ئاڤا نیوز

 

فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە ئەگەری پێشەوەچوونی زیاتری ڕووسیا، دەکرێت لەسەر داوای ئۆکراینا بیرۆکەی ناردنی هێز بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکرێت.  

 

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، "من هیچ شتێک بە دوور نازانم، چونکە لە بەرامبەر کەسێکداین کە هیچ شتێک بە دوور نازانێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕ بەرەوپێشچوون و دەستکەوتی نوێی هەبووە. هاوکات، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی فراوان بۆ سەر ئۆکراینا ئامادە دەکات.

بۆچی گرنگە: فەڕەنسا ئەندامی ناتۆیە و دەکرێت ئەم بیرۆکەیە لە ناو هاوپەیمانێتییەکە بخرێتەڕوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەڕەنسا پێشتریش هەمان بیرۆکەی خستبووە ڕوو و ڕووسیا بە تووندی بەرپەرچی دابوویەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: