ترەمپ بەڵێنی پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردن نادات

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەڵێنی پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردن نادات

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا - وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕەتیدەکاتەوە بەڵێن بدات بەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات.

 

لێدوانی فەرمی: ترەمپ گوتی: "ئەگەر هەموو شت ڕاستگۆیانە بێت، بەخۆشحاڵییەوە ئەنجامەکان پەسەند دەکەم، بەڵام ئەگەر وا نەبێت، ئەوا دەبێت لە پێناو مافی وڵاتدا بجەنگیت".

 

زانیاریی زیاتر: ترەمپ باسی لەوەکرد، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ـدا ساختەکاری کراوە و ڕاستییەکەی ئەوە بووە کە ئەو براوە بووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنجی نۆڤەمبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچن، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و  جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکانە.

شەیری بکە لە: