کارەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی جارێکی دیکە ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
کارەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی جارێکی دیکە ڕادەگیرێت

فلۆریا ستی - وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


وەبەرهێنانی هەولێر، لەپێناو گەڕاندنەوەی مافی دوو هاووڵاتی بڕیاریداوە بەشێوەیەکی کاتی پرۆژەی فلۆریا ستی ڕابگیرێت.


نووسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر لە نووسراوێکی هاوپێچی دەستەی وەبەرهێناندا کە ئاراستەی کۆمپانیا (ساوس کوردستان/فلۆریا ستی) کردووە تێیدا هاتووە: دەستبەجێ کارکردن لە پرۆژەکەیان ڕابگرن تاوەکو کێشەی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (س.ئـ) و هاوشێوەکانیان لە پرۆژەکەدا چارەسەر دەکرێت.


لە لایەکی دیکەوە: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: کێشەی دوو هاووڵاتیەکە لەسەر 187 شوقە و یەک ڤێلایە و دەبێت خاوەن پرۆژەکە چارەسەری بکات.


زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ئەو ڕاگرتنە کاریگەری لەسەر گرێبەستی ئەنجامدراوی هاووڵاتییان نابێت، ئەگەر پابەند نەبن بە بڕیارەکە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان  مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆڵەتی پرۆژەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

وێنەی نووسراوەكە 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: