تورکیا سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

شەیری بکە لە:
تورکیا سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


تورکیا سەرجەمی هەناردە و هاوردەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت، ئەویش دوای گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان.


وێنە گەورەکە: تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرتووە بە بۆنەی هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە. ئێستا وەک فشارێک بۆ سەر ئەو وڵاتە، پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵیدا ڕاگرتووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە ساڵی 2023 زیاتر لە شەش ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە.


گۆشەیەکی دیکە: ئەم بڕیارەی تورکیا دەبێتە گوشار لە سەر ئیسرائیل کە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوامە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ڕەفەحیش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: