پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخران

شەیری بکە لە:
پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخران

داخستنی یەكێک لە كۆمپانیاكان- وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، لە هەولێر بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانی داخست.


وێنە گەورەکە: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە کەرتی تەندروستی بەردەوامن، بۆ ڕێگریکردن لە ساغکردنەوەی دەرمانی ساختە و کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، لەو چوارچێوەیەدا نابێت هیچ دەرمانێك بە بێ ستیكەری فەرمی بفرۆشرێت. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، داخران.


زانیاریی زیاتر: تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان سەرپێچیکارانیش ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، هاونیشتیمانییان ئاگاداردەکاتەوە کە تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: